خالید شوانی مژدەیەک بە جوتیارانی کورد دەدات

خالید شوانی، رایگەیاند، جوتیارانی کورد دەتوانن زەوییەکانیان بەناوی خۆیانەوە بکەن.

خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق، بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، داوا لە هەموو ئەو جوتیارانە دەکەم کە زەوییەکانیان بڕیاری 29 دەیانگرێتەوە لە دوو سبەیەوە دەتوانن سەردانی فەرمانگەی تۆمارکردنی زەوی و زار بکەن بۆ ئەوەی مامەڵەی زەوییەکانیان بکەن، تاوەکو بکرێت بە ناوی خۆیانەوە، کە زیاتر لە 400 هەزار دۆنمە.

وتیشی، “ئەم هەنگاوە بۆ نەهێشتنی ئەو زوڵمەیە کە لە جوتیاران کرا لە رابردوودا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یاداشتی ناڕەزایی دەربارەی پیسبوونی ژینگەی هەولێر بەرزكرایەوە

یەكێتیی پەرلەمانتاران دەربارەی پیسبوونی ژینگەی هەولێر هەڵوێست وەردەگرێت و رایدەگەیەنێت، پاڵپشت بە ناڕەزاییەكانی خەڵك یاداشتێكی ناڕەزایی بەرزكردووەتەوە. پەیامی…
Total
0
Share