ئەنجامی هێرشەكان بۆ سەر رۆژهەڵات و باشووری مەنبج راگەیەنرا

هەسەدە پوچەڵكردنەوەی هێرشی گروپە چەكدارەكان بۆ سەر رۆژهەڵات و باشووری مەنبج و كوژرانی ژمارەیەك لە چەكدارانی هێرشبەر رادەگەیەنێت.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) رایگەیاند، لەمیانەی هەوڵە چڕەكانی داگیركاریی توركیا و گروپە بەكرێگیراوەكان بۆ پێشكەوتن لە بەرەكانی شەڕ لە بەنداوی تشرین و ناوچەكانی باشووری رۆژهەڵاتی، هێزەكانی ئەنجومەنی سەربازیی مەنبج دوێنێ رووبەڕووی سەرجەم ئەو هێرشانە بووەوە كە بە پاڵپشتیی فڕۆكەوانیی سەربازی و درۆنی توركی ئەنجامدران و پوچەڵكرانەوە و، زیانی زۆریش لەنێو بەكرێگیراواندا كەوتەوە.

روونیشیكردەوە، كاتژمێر ی پاشنیوەڕۆی دوێنێ، گروپەكان هێرشیانكردەسەر گوندەكانی دەوروبەری بەنداوی تشرین و، پێكدادان لەنێوان هێزەكانیان و بەكرێگیراوان تا كاتژمێر 5ی ئێوارە بەردەوام بوو. لە كاتژمێرەكانی بەیانیشدا ناوچەكە لەلایەن توركیاوە بە بۆمبهاوێژ بە چڕی بۆردومانكرا، دواتریش هێرشیان بۆسەر تلە سیریتل ئەنجامدا، بەڵام هێزەكانیان رووبەڕووی هێرشەكە بوونەوە و ئۆتۆمبێلێكی گوێزەرەوەی چەكداران لەناوبرا و شەش چەكداری ناوی كوژران.

هاوكات لەگەڵ ئەو هێرشەدا لە كاتژمێر 1:30 خولەكی پاشنیوەڕۆ، چەكداران هێرشیانكردەسەر كێڵگەی “ئەبو سەعید”، هێزەكانی هەسەدە رووبەڕوویان بوونەوە و پێنج چەكدار كوژران.

بەپێی راگەیەندراوەكە سەرجەم هێرشەكان لەلایەن هێزەكانیانەوە تێكشكێندرا و “دوژمن زیانی گیانی و چەك و كەلوپەلی سەربازیی گەورەی پێگەیشت”.

باسی لەوەشكرد، رۆژی هەینی لەلایەن “داگیركاری توركیاوە” كارگەی شەكر لە رۆژهەڵاتی شاری دێر حافر بە فڕۆكەی سەربازی بۆردومانكرا و بووەهۆی داڕوخانی بەشی گرنگی كارگەكە، سەرەڕای ئەوەی دامەزراوەیەكی مەدەنی و زیندووە و خزمەت بە هاوڵاتییان دەكات.

بابەتی پێشتر

لەبارەی مووچەی خانەنشینان دڵنیایی دەدرێت

بابەتی دواتر

ساڵی 2024 نزیکەی 172 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەی هەرێم کراون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

10 سەموون كرا بە هەزار دینار

سۆران عەبدولغەفور بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، رێنمایی ئاراستەی نانەواخانە و…
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆوە بینی و 100 دۆلار بەرامبەر بە 153 هەزار دینار مامەڵەی…
Total
0
Share