مێسی مەدالیای ئازادی لەلایەن سەرۆکی ئەمریکاوە پێبەخشرا

ئەستێرەی تۆپی پێی ئەرجەنتین و کاپتنی یانەی ئینتەرمەیامی لیۆنێل مێسی مەدالیای ئازادی سەرۆکایەتیی ئەمریکای لەلایەن جۆ بایدنەوە پێبەخشرا.

ئێوارەی رۆژی شەممە لە کۆشکی سپی مەدالیای ئازادی بەسەر 19 کەسایەتیی کە کاریگەرییان لە جیهان و وڵاتەکەدا هەبووە لەلایەن سەرۆک جۆ بایدنەوە دابەشکرا.

لەنێو براوەکانی مەدالیاکەدا، هیلاری کلینتن، ماجیک جۆنسۆن و لیۆنێل مێسی و ژمارەیەکی دیکە لە کەسایەتیی هەبوون.

لە وەرگرتنی خەڵاتەکەدا، مێسی ئامادەنەبوو و هیچ کەسێکیشی وەک نوێنەری خۆی نەناردبوو، بەهۆی هەڵەیەک کە لە خشتەی کارەکانی ناوبراو روویدابوو.

مێسی جگە لە ئەرکە سەرەکییەکەی خۆی کە یاری تۆپی پێیە، خاوەنی دامەزراوەی لیۆمێسییە، کە هاوکاریی تەندروستیی و فێرکردن پێشکەش بە منداڵان دەکات لە سەرانسەریی جیهاندا، لەگەڵ ئەوەشدا وەک باڵیۆزی نیازپاکی یونسێف دیاریکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share