ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یەکەم کۆبوونەوە لە ساڵی نوێدا ئەنجامدەدات

ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەربارەی پرسی درێژکردنەوەی تەمەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان کۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بڕیارە ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق یەکەمین کۆبونەوەی خۆی لە ساڵی  2025دا ئەنجامبدات، کە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە دەربارەی پرسی درێژکردنەوەی تەمەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دەبێت.

هاوکات، لەماوەی رابردوودا پەیامێک لەلایەن “مەحمود مەشهەدانی” سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئاراستەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران کرا کە دانیشتنێکی تایبەت ئەنجامبدەن دەربارەی درێژکردنەوەی تەمەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، کە لە حەوتی ئەم مانگەدا کۆتایی پێدێت.

بابەتی پێشتر

دابەشکردنی مووچەی مانگی 11 دەستیپێکرد

بابەتی دواتر

عێراق سبەینێی کردە پشووی رەسمی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە

ئەو کۆبوونەوەیەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە دوێنێ دواخرا، بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجامبدرێت. بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە، کاتژمێر 01:00ی دوای نیوەڕۆی…
Total
0
Share