هەسەدە: 72 چەکداری بەکرێگیراو لە ئەنجامی روبەڕوبوونەوە لەگەڵ هێزەکانماندا کوژراون

هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” رایگەیاند، لە ئەنجامی روبەڕووبونەوەکانی چەند رۆژی رابردووی هێزەکانمان لەگەڵ چەکدارە بەکرێگیراوەکانی تورکیادا، 72 چەکدار کوژراون.

ئەمڕۆ شەممە، هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” رایگەیاند، لە ئەنجامی رووبەڕوبوونەوەی هێزەکانمان، لەگەڵ چەکدارە بەکرێگیراوەکانی تورکیا لە دەوروبەری مەنج و سەرسنووری دێرەزور، 72 چەکدار کوژران و ژمارەیەک درۆن و ئۆتۆمبێلی سەربازییان لەناوبردرا.

ئاماژەیان بەوەشدا “سوپای تورکیا لەڕیگای درۆن و هێرشی زەمینییەوە و بە هاوکاری گروپە چەکدارە بەکرێگیراوەکانی، بەردەوامن لە هێرشکردنە سەر ناوچەکانی دەوروبەری مەنبج، بەڵام هێزەکانمان توانیویانە هێرشەکانیان تێک بشکێنن و گورزی کوشندەیان لێبدەن”.

بابەتی پێشتر

سوریا ئاسمانی بەڕووی جیهاندا دەکاتەوە

بابەتی دواتر

دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی: داوادەكەین مووچە لە بانكەكانی رەشید و رافیدەینەوە تەوتین بكرێت"

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share