سامانە سروشتییەکان: چاوەڕوانی نەوتی پاڵپشتیکراوی وەزارەتی نەوتی عێراقین

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بۆ زستانی ئەمساڵ 243 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بە سەر زیاتر لە ملیۆنێک و 215 هەزار خێزان دابەشكردووە و راشیگەیاند، 50 ملیۆن لیتر نەوت کە بڕیارە روانەی هەرێم بکرێت بە چەند قۆناغێک هەر کات بگات دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئاماری دابەشکردنی نەوتی زستانی ئەمساڵی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە تاوەکو رۆژی 31ی 12ی 2024 زیاتر لە (243) ملیۆن لیتر نەوتی سپی بە سەر زیاتر لە یەک ملیۆن و 215 هەزار خێزان دابەش کردووە، کە دەکاتە رێژەی 86%ی کۆی نەوتی دابەشکراو و تەنیا 127,808 خێزان ماون نەوتییان وەرنەگرتووە.

باسی لەوەشکردووە، تا ئێستا پشكی هەرێمی كوردستان لە نەوتی پاڵپشتیكراوی وەزارەتی نەوتی عێراق نەگەیشتووە، وێڕای ئەوەی بڕیارە بڕە نەوتێك کە بڕەکەی تەنیا 50ملیۆن لیترە و زۆر كەمترە لە پشكی هەرێمی كوردستان و تەنها بەشی 19% پێویستیی خێزانەکانی هەرێمی کوردستانە، چاوەڕوان دەكرێت بە چەند كاروانێك بڕە نەوتێكی سپی بگاتە هەرێمی كوردستان و لە رێگای بەڕێوەبەرایەتییەکانی نەوت و کانزاکان بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان لە هەرێمی کوردستان دەست بە دابەشکردنی بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دابه‌شكردنى به‌نزینه‌ 690 دینارییه‌كه‌ى به‌غداد ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕایگەیاند، جارێكى دیكه‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى به‌نزینه‌كه‌ى ‏به‌غداد ده‌كه‌نه‌وه‌.‏ بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی…
زیاتر ببینە

وه‌زاره‌تى كاره‌با خزمه‌تگوزاریی پسوڵەی کات و بڕی کارەبای بەکارهێنراو ده‌خاته‌كار

وه‌زاره‌تى كاره‌با خزمه‌تگوزارییه‌كى نوێ ده‌خاته‌كار، كه‌ هاوڵاتییان له‌مه‌ودوا ده‌توانن بە ‏سەردانکردنی ماڵپەڕی خزمەتگوزاریی کارەبا و داخڵکردنی ژمارەی ئەژمارەکەیان،…
Total
0
Share