لە شەوی سەری ساڵدا نزیكەی هەزار ئۆتۆمبێل لە فەرەنسا سووتێندراون

وەزیری ناوخۆی فەرەنسا دەڵێت، سەدان هەزار لە فەرەنسییەكان بە ئاهەنگی رەسمی پێشوازییان لە ساڵی نوێ كرد، سەرەڕای سووتاندنی نزیكەی هەزار ئۆتۆمبێل.

برۆنۆ ریتیلۆ، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا ئاشكرایكرد، لە سەرتاسەری وڵاتدا 984 ئۆتۆمبێل سووتێندراون، نزیكەی 420 كەس دەستگیركراون و، لەو ژمارەیە 310یان لای پۆلیس هێڵدراونەتەوە.

وەزیری ناوخۆ ئەو ژمارەیەی بە نائاسایی ناوبرد و وتی، “ئەم توندوتیژییە ئەنجامی ئەو دڕندەییەیە كە ترسنۆك و چەقۆكێشەكان بەرجەستەی دەكەن بە هێرشكردنەسەر ماڵی كەسانی ئاسایی فەرەنسی، ئەوانەی هۆكارێكیان نییە بۆ پاراستنی ئۆتۆمبێلەكانیان لە گەراجە تایبەتەكانی ئۆتۆمبێلدا”.

لە بەرامبەردا سەدان هەزار لەو كەسانەی لە شەقامی شانزلیزیە لە پاریس بەشداری ئاهەنگەكانیان كرد، دووربوون لەو ئاژاوەگێڕییانە، ئەوان بینەری نمایشی شانۆیی و میوزیك بوون لە شەقامە بەناوبانگەكە، سەرەڕای نمایش سەرنجڕاكێشی یارییە ئاگرینەكان.

بەپێی راپۆرتە سەرەتاییەكان، ئاهەنگەكان كە پێشبینی دەكرا هاوشێوەی ساڵی رابردوو نزیكەی ملیۆنێك كەس رابكێشێت، بەشێوەیەكی تا رادەیەك ئارام بەڕێوەچوو.

پێشتر نزیكەی 10 هەزار پۆلیس لە پایتەختی فەرەنسا بڵاوەپێكران، سەرەڕای گرتنەبەری رێوشوێنی ئەمنیی پێویست و راگرتنی شەقامە سەرەكییەكە لەبەردەم هاتوچۆی ئۆتۆمبێلدا.

بابەتی پێشتر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

ڤینسیۆس لە تێپەڕاندنی مووچەی مباپێ نزیكدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی پەنابەرانە

رۆژی جیهانیی پەنابەران رۆژێکی نێودەوڵەتییە کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بۆ رێزلێنان لە پەنابەران لە سەرانسەری جیهان دیاریکراوە و…
Total
0
Share