داهاتی یەك ساڵی سلێمانی نزیكەی 900 ملیار دینارە

بەپێی داتاكانی ماڵپەڕی شەفافییەت، داهاتی ساڵی 2024ی سلێمانی كە لە رێژەی تۆماری گەنجینەكانی پارێزگاكەوە وەرگیراوە، كەمتر لە یەك ترلیۆن دینارە و بە بەراورد بە ساڵی 2023 داهاتی سلێمانی كەمیكردووە كە زیاتر لە 1 ترلیۆن دیناربووە.

بەپێی ئەو داتایانەی كە ماڵپەڕی شەفافییەت بڵاویكردوونەتەوە، داهاتی ساڵی 2024ی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و راپەڕین كە لە (گەنجینەی 1، گەنجینەی 2، گەنجینەی چەمچەماڵ، گەنجینەی گەرمیان، گەنجینەی هەڵەبجە، گەنجینەی راپەڕین)، كۆكراونەتەوە بریتییە لە 897 ملیار و 403 ملیۆن و 982 هەزار و 809 دینار، كە بەشێوەی نەختینە رێژەی 84٪ و چەك 11٪ و مقاسەش 5٪ بووە.

ئەمەش لەكاتێكدایە داهاتی ساڵی 2023ی سلێمانی بریتیبووە لە 1 ترلیۆن و 173 ملیار و 618 ملیۆن و 353 هەزار و 315 دینار كە بەو پێیەش بە بەراورد بە ساڵی 2024 داهاتەكە بە بڕی 310 ملیار دینار زیاتر بووە.

بابەتی پێشتر

گوڵاڵە سدیق: حكومەتی هەرێم بە بەغدای وتبوو لە مووچەی مانگی 12 ببڕە و باقیاتم بۆ بنێرە بۆ تەواوكاریی مووچەی مانگی 11

بابەتی دواتر

سودانی پەیامێكی بەپەلە بڵاودەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی کەلار: کارکردن لە شەقامی کوردستان بەردەوامی هەیە و لە قیرتاوکردن نزیکدەبێتەوە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی کەلار بڵاویکردەوە، پڕۆژەی دروستکردنی شەقامێکی 50 مەتری لەشاری کەلار لەجێبەجێکردندایە و لە ئێستاشدا بەشێکی شەقامە لەقۆناغی…
Total
0
Share