وەک یەکەم شوێنی جیهان لەم دوورگەیە سەری ساڵ راگەیاندرا

لەکاتێکدایە لە سەرانسەری جیهاندا، ساڵی نوێ چەند کاتژمێرێکی ماوە و بەشێكی خەڵکی بە تامەزرۆییەوە ئامادەکاری بۆ دەکەن، بەڵام دوورگەی “کریتیبایتی” وەک شوێنی جیهان، بەفەرمی چووە ساڵی نوێێ 2025 و دانیشتوانی دوورگەکە پێشوازییان لێکرد.

دوورگەی “کریتیبایتی” کە بە دورگەی کریسمس ناسراوە، دەکەوێتە ناوەڕاستی زەریای هێمن، بەهۆی هەلومەرجی جوگرافی و تایبەتمەندییە خولگەییەکانی دوورگەکەوە، ساڵانە 14 کاتژمێر زووتر لە هەموو جیهان یادی سەری ساڵ دەکاتەوە، ئەمەش تایبەتمەندییەکی سەرنجراکێشی بە دورگەکە بەخشیوە.

هاوکات، دوورگەکە زیاتر لە حەوت هەزار کەسی تێدادەژی و ساڵانە بەهۆی جیاوازی کاتەکەیەوە، هەزاران گەشتیار لە سەرانسەری جیهاندا سەردانی دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆكارەكەی دەستدرێژی و كوشتن و خۆكوژییە.. ئەمریكا هەڵمەتێكی پاكتاوكردن لە بنكەیەكی سەربازی بەرپادەكات

بەهۆی ڕوداوەكانی كوشتن، خۆكوژی، دەستدرێژی سێكسی و توندوتیژییەوە، سوپای ئەمریكا هەڵمەتێكی پاكتاوكردنی لە بنكەی سەربازیی تەكساس بەرپاكردووە. ڕایان…
Total
0
Share