لە ئەمساڵدا یەدەگی زێڕی عێراق زیاتر لە دوو هێندە زیادیکردووە و کۆی گشتی یەدەگی زێڕی گەیاندووەتە زیاتر لە 148 تۆن.
بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، بۆ ساڵی 2024 یەدەگی زێڕی عێراق بە رێژەی 57% زیادیکردووە و کۆی گشتی یەدەگی زێڕی گەیاندووەتە زیاتر لە 148 تۆن.
دەشڵێت ” پێش ساڵی 2024 یەدەگی زێڕ لە عێراقدا، بە بەهای 8 ملیار و 160 ملیۆن دۆلار بوو، بەڵام لە ئەمساڵدا یەدەگی زێڕ بووە بە 16 ملیار و 800 ملیۆن دۆلار”.
هەروەها بەپێی نوێترین زانیارییەکان، لەکۆی 100 وڵات کە بازرگانی بە زێڕەوە دەکەن، عێراق لە پلەی 29دا دێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، ماوەی چەند ساڵێکە عێراق گرنگی بە کۆکردنەوە و زیادکردنی یەدەگی زێڕ دەدات، بە مەبەستی سەقامگیربوونی ئابورییەکەی و بەکارهێنانەوەی لە کاتی قەیرانەکاندا.