بەهۆی گڕگرتنی بانزینەوە دوو کەس برینداربوون و خانوو و ئۆتۆمبێلێک سووتان

لە ناحیەی رزگاری قەزای کەلار، رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە روویدا و بەهۆیەوە دوو کەس برینداربوون و خانوو و ماڵەکەیان سووتان.

بە گوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، خاوەن ماڵەکە پیشەی فرۆشتنی بانزین بووە و دوای ئەوەی بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە چووەتەوە ماڵەوە و ویستوویەتی لە رێگەی ماتۆڕی کارەباییەوە دەبە بانزینەکان بەتاڵ بکات.

هەر بە گوێرەی زانیارییەکان، لەو کاتەدا ئاگرکەوتووەتەوە و ئۆتۆمبێل و ماڵەکەی سووتاون و خۆی و ئەندامێکی دیکەی خێزانەکەی برینداربوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەری چاودێریی بازرگانی: هیچ بەرزبوونەوەیەک لە نرخی خواردن و شتومەکدا رووینەداوە

نوێنەری چاودێریی بازرگانیی لە لیژنەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نرخەکان وەک خۆیانن و هیچ بەرزبوونەوەیەک لە نرخەکاندا رووینەداوە. سالار…
Total
0
Share