پۆلیسی سۆران: تیکتۆکچییەک دەستگیرکرا

لە سنووری قەزای خەلیفان، تیکۆکچییەک دەستگیرکرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، تیکتۆکچییەک لە سنووری قەزای خەلیفان ببووە هۆی بێزارکردنی هاوڵاتییان و رۆژانە لە رێگەی تیکتۆک جنێو و قسەی نەشیاوی بە کەسایەتییەکان و خانمان دەدا.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەسەر راسپاردەی بەڕێوەبەری پۆلیسی سۆران لەڕێگای داواکاری گشتی ئەمڕۆ لە لایەن بەشی پۆلیسی خەلیفان دەستگیرکرا و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کرایەوە.

پۆلیسی سۆران دەڵێت، لەسەر بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە تۆمەتبار بەپێی ماددەی دوو لە یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن راگیرا.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share