سەیدا مەحمود خاوەنی چایخانەی بادینان لە سلێمانی کۆچی دواییکرد

چایخانەی بادینان، یەکێکە لە سیما دیارەکانی شەقامی مەولەوی و شاری سلێمانی و بە چا بەتامەکەی دەناسرێتەوە، خاوەنەکی کە خەڵکی سنووری بادینان بوو، شەوی رابردوو لە شاری سلێمانی کۆچی دواییکرد.

سەیدا مەحمود حەمید دەروێش، شەوی رابردوو لە تەمەنی 60 ساڵیدا لە سلێمانی بەهۆی نەخۆشییەوە دوای 15 ساڵ مانەوە لە شارەکە و کارکردن تیایدا بە یەکجاریی ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

سەیدا، بەردەوام باسی لەوە دەکرد، کە سلێمانی شاری پێکەوەژیان و شاری رێز و خۆشەویستییە و هەر ئەوەش وای لێکردووە کارەکەی بهێنێتە شاری سلێمانی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کوێستان محەمەد: سەدان هەزار خێزانی هەرێم داهاتی مانگانەیان لەخوار 185 هەزار دینارەوەیە

وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتیى هەرێم، رادەگەیەنێت، “سەدان هەزار خێزانی هەرێم داهاتی مانگانەیان لەخوار 185 هەزار دینارەوەیە”. کوێستان…
زیاتر ببینە

پەروێزخان لێكۆڵینەوە لەگەڵ ئەو فەرمانبەرە دەكات كە لە چاوپێكەوتنێكدا هەڵپەڕی

دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی گرتەی ڤیدیۆیی یەکێک لە فەرمانبەرەکانیان بڵاوکردەوە، بڕیاری ڵیکۆڵینەوە و سزادانی ئەو…
Total
0
Share