لەبارەی پێدانی سەموون و نان بە هاوڵاتییان دوا بڕیاردرا

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، پێشنیازی پێدانی نان و سەموون لە بری بەشەئاردی مانگانەی هاوڵاتییان بەشێوەی ئەزموونی لە عێراق سەركەوتوو نەبووە و كاری پێناكرێت.

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پێشتر لە چەند ناوچەیەك لە عێراق پێشنیازێك گەڵاڵەكرا كە بەشێوەی ئەزموونی لە بری بەشەئاردی مانگانە سەموون و نان لە نانەواخانە و سەموونخانەكان بدرێتە هاوڵاتییان، بەڵام سەركەوتوو نەبووە و لە عێراق بەو شێوەیە جێبەجێنەكراوە کە گشتاندنی پێبکرێت و لە هەموو عێراق جێبەجێبکرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بەو پێیەی ئەو ئەزموونە لە عێراق سەركەوتوو نەبووە و كاری پێنەكراوە لە هەرێمی كوردستانیش كاری پێناكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

روانگەی سەوزی عێراق: بەهۆی خۆڵبارینەوە عێراق رۆژانە یەک ملیۆن دۆلار زیانی پێدەگات

روانگەی سەوزی عێراق رایدەگەیەنێت، زیانەکانی خۆڵبارین لەسەر عێراق، بە یەک ملیۆن دۆلار لە رۆژێکدا دەخەمڵێندرێت. روانگەکە لە بەیاننامەیەکدا…
Total
0
Share