کەشناسیی هەرێم: بەفر و باران دەبارێت

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە بارانبارین لەناو شارەکان و بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت.

بە گوێرەی راگەیەندراوی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ ئاسمان هەورى تەواو دەبێت، سەرەتا نمەباران و بارانى مامناوەند لە سنورى پاریزگاى دهۆک و ئیدارەى سەربەخۆى سۆران دەبارێت و پاشان بۆ کاتەکانى نیوەرۆ بەدواوە کاریگەریەکەی درێژدەبێتەوە بۆ تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە سنووریەکان بەفر دەبارێت و پێشبینی دەکرێت بۆ کاتەکانی شەو رێژەی دابارین زیادبکات و هەندێک جار دەگۆڕێت بۆ لێزمەباران  و پلەی گەرمی لە یەک بۆ سێ پلەی سیلیزی دادەبەزێت.

لەبارەی کەشوهەوای سبەی شەممەوە باسی لەوەکردووە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لە کاتەکانی بەیانیدا نمەباران لە هەندێک ناوچە دەبارێت هەندێک کات لە ناوچە شاخاویەکان بارانی مامناوەند دەبارێت لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ کۆتای بەم شەپۆڵە باران بارینە دێت.

بابەتی پێشتر

داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 13 ملیار دینارە

بابەتی دواتر

سودانی: دوای روخانی رژێمی سوریا ماهر ئەسەد نەهاتووەتە خاکی عێراقەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share