ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا رایگەیاند دەمانەوێت کۆتایی بە جەنگەکەمان لەگەڵ ئۆکرانیادا بهێنین.
ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دەمانەوێت رێگایەک بدۆزینەوە تا کۆتایی بە جەنگی وڵاتەکەمان لەگەڵ ئۆکرانیادا بهێنین.
هاوکات، لە درێژەی پرسیاری رۆژنامەنووسەکاندا بۆچوونی خۆی دەربارەی سەرۆکایەتی نوێی ئەمریکا و دانوستان لەگەڵ دۆناڵد ترامپ راگەیاندو ئاماژەی بەوەدا “ئەگەر گەلی روسیا بیەوێت ئێمەش دەمانەوێت”.
وتیشی “بەدوای رێگایەک دەگەرێین تا کۆتایی بە جەنگەکەمان لەگەڵ ئۆکرانیادا بهێنین”.
ئەمە لە کاتێکدایە، ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە جەنگی روسیا و ئۆکرانیا بەردەوامە، کە بووەتە هۆی کوژرانی سەدان هەزار کەس و ئاوارەبوونی ملیۆنان هاوڵاتیی مەدەنی.