چەند کۆمپانیایەکی هێڵە ئاسمانییەکانی ئەوروپا دەربارەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نیگەرانن

629026846

چەند کۆمپانیایەکی هێڵە ئاسمانییەکانی ئەوروپا، نیگەرانییان دەربارەی بارودۆخی رۆژهەڵاتی ناوەراست دەردەبڕن و دەڵێن “لەکاتی گەشتەکاندا هەست بە سەلامەتی ناکەین”.

چەند کۆمپانیایەکی هێڵە ئاسمانییەکانی ئەوروپا رایانگەیاند، لەکاتی گەشتە ئاسمانییەکانماندا بۆ وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەراست و کەنداو، هەست بە دڵنیایی و سەلامەتی ناکەین و پێشبینیی رودانی هەموو حاڵەتێکی نەخوازراو دەکەین.

هاوکات، هەرچەندە لەو ناوچانەی ئاڵۆزی و جەنگی تێدایە، بڕیاری قەدەغەکردنی گەشتە ئاسمانییەکان دراوە، بەڵام هەر نەبووەتە هۆی دابینکردنی دڵنیایی لای فڕۆکەوان و کۆمپانییاکانی تایبەت بە گەشتە ئاسمانییەکان.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، دوای هێرشە مووشەکیەکانی ئیسرائیل و ئێران، عێراق ناچاربوو بەبڕیارێک دەرگای گەشتە ئاسمانییەکانی وڵاتەکەی دابخات.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردودا رۆژهەڵاتی ناوەراست روبەڕووی چەندین ململانێ و گرژی و جەنگ بووەتەوە، کە ئەمەش بووەتە هۆی ناسەقامگیربوونی ناوچەکە، لەوانە: جەنگی ئیسرائیل و فەلەستین، ئاڵۆزییەکانی سوریا و لوبنان و ئێران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی خوێندنەوەی هۆنراوەیەکی کوردییەوە سکاڵا لەسەر سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا تۆمارکرا

بەهۆی ئەوەی لە میانی سەردانێکیدا بۆ شاری ئامەد لە باکووری کوردستان، لە رێوڕەسمێکدا هۆنراوەیەکی کوردیی خوێندەوە؛ سکاڵای یاسایی…
زیاتر ببینە

ئەکسیۆس: پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ ناتانیاهۆ ترەمپ بڕیاریدا دووەم کەشتیی فڕۆکەهەڵگر بنێرێت

ماڵپەڕی ئەکسیۆس ئاشکرایکردووە، پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ ناتانیاهۆ ترەمپ بڕیاریدا دووەم کەشتیی فڕۆکەهەڵگر بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بنێرێت. ئەکسیۆس بە…
Total
0
Share