کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، ئەمڕۆ و سبەینێ پلەی گەرمی کەمێک بەرزدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت تەنها  لە ناوچەکانی سنوورى پارێزگاى دهۆک ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، پلەی گەرمی بەراورد بە  تۆمارکراوەکانى دوێنێ  کەمێک بەرزدەبێتەوە.

کەشناسیی هەرێم دەڵێت، سبەی پێنجشەممە ئاسمان نیمچەهەور دەبێت هەندێک کات دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو، پلەی گەرمی لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ نزیکدەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر     :17  پلەى سیلیزى

سلێمانی  : 15 پلەى سیلیزى

دهۆک     : 16 پلەى سیلیزى

کەرکوک  : 19 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 14 پلەى سیلیزى

زاخۆ      :  17 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 9 پلەى سیلیزى

سۆران    : 11 پلەى سیلیزى

گەرمیان  :   20 پلەى سیلیزى

بابەتی پێشتر

چین بە بەهای 411 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لەژێرخانی وڵاتەکەیدا دەکات

بابەتی دواتر

ئه‌و كارانه‌ى پێویسته‌ له‌كاتى برینداربووندا ئه‌نجامیان بده‌یت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share