وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی هێزی ناڕەسمی لە عێراق هەیە و بە هۆکاری سیاسیی ئاشکراینەکردووە.
جەنەڕاڵ بات ریدەر وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، لەو ژمارەیە زیاتر هێزمان لە عێراق هەیە کە لە رابردوودا ئاشکراکراوە و ماوەیەکی درێژە لەوێ ماونەتەوە، بەهۆکاری سیاسیی ئاشکرانەکراون.
ئاماژەی بەوەشکرد، بوونی ئەو هێزە بارگرانییەکی دیکەی بۆ حکومەتی ئەمریکا دروستکردووە، کە نەیویستووە بکەوێتە ئەستۆی حکومەتی عێراق.
ئەمریکا بە رەسمی دوو هەزار و 500 سەربازی لە عێراق ماونەتەوە، بەڵام تا ئێستا ژمارەی ئەو هێزەی بە نهێنی ماونەتەوە نازاندرێت چەندە.