لەبارەی دابەشكردنی مووچەی مانگەكانی 11 و 12 زانیاریی نوێ ئاشكراكرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، حكومەتی عێراق بڕیار لەسەر ناردنی پارەی تەواوكاریی مووچەی مانگی 11 و ناردنی مووچەی مانگی 12ی مووچەخۆرانی هەرێم دەدات.

هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، بەغداد ئەو 430 ملیار دینارە بۆ مووچەی مانگی 11 بنێرێت دەتوانرێت بەر لە ساڵی نوێ دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 11ی مووچەخۆران بكرێت، بەڵام ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق هیچ بڕیارێكی لەبارەی ناردنی مووچەوە نەداوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، مووچەی مانگی 12ی ئەمساڵی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەنێرێت و نافەوتێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی یەکێتی پێشوازی لە نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق کرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد پێشوازی لە جینین پلاسخارت، نێردەی  تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان…
Total
0
Share