نوێترین زانیاری لەبارەی وادەی کردنەوەی رێگای کەلار-دەربەندیخان

بەڕێوەبەری رێگاوبانی گەرمیان، رایگەیاند، پێشبیندەکەین سەرەتای ساڵی داهاتوو رێگای کەلار-دەربەندیخان بکرێتەوە”.

ئەندازیار عەدنان خەلیل، بەڕێوەبەری رێگاوبانی گەرمیان، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “رێگای کەلار-دەربەندیخان 95%ی کارەکانی تەواوبووە و پێشبینی دەکەین لە سەرەتای ساڵی داهاتوو بکرێتەوە”.

بەڕێوەبەری رێگاوبانی گەرمیان، باسی لەوە کرد، رێگاکە 80 کیلۆمەترە لای راست 40 کیلۆمەترە و لای چەپیش بەهەمان شێوە 40 کیلۆمەترە، کە کاری 76 کیلۆمەتر تەواوبووە و تەنها چوار کیلۆمەتر ماوە تەواوبکرێت.

وتیشی، “34 پردیش لە رێگاکەدا هەن 32یان لەسەر رێگاکەن کە تەواوکراون و دوو پردیش لە تەنیشتی رێگاکەن 70%ی کارەکانیان تەواوبوون”.

رێگای کەلار- دەربەندیخان کە هاوکات رێگای نێوان کەلار- سلێمانییە، رۆژی 19ی کانوونی یەکەمی 2017 بەردی بناغەی پرۆژەکە دانرا و بودجەکەی 138 ملیار دینارە.

بابەتی پێشتر

كەركوك و ناوچە كوردستانییەكان دەگرێتەوە.. دوو رۆژ پشووی مەرجدار راگەیەندرا

بابەتی دواتر

نیشانەکانی نەخۆشی غودە چییە و چارەسەرەکان چین؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share