بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی: رێژەی سەوزایی سلێمانی لە 19% زیاترە

بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی، رایگەیاند، “رێژەی سەوزایی سلێمانی لە 19% زیاترە”.

بەهرۆز سالار، بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە ئەمساڵدا هەزاران نەمام لە سلێمانی روێندراون و بۆ داهاتووش پلانی دیکەمان هەیە کە رێژەی سەوزایی ئاستی ستانداردی جیهانی تێپەڕێنێت.

وتیشی، سلێمانی ئێستا لەڕووی سەوزاییەوە پێشەنگە بەجۆرێک رێژەی سەوزایی لە 19% زیاترە و لە هەوڵی زیاترکردنیداین.

باسی لەوەش کرد، “گرنگتر لە رواندن خزمەتکردن و ئاودانی نەمامەکانە و بۆ ئەو مەبەستەش سەرجەم تیمەکانی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکانی سلێمانی لە ئەرکدان”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی: پلانەکانمان بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوون

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە دەستپێکی یەکەم رۆژی وەرزی خوێندن، پلانەکانمان بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوون. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share