بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە تورکیا 12 کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەس برینداربوون

بەیانی ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لە پارێزگای باڵکئەسریری رۆژئاوای تورکیا روویدا و بەهۆی تەقینەوەکەوە 12 کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

تەقینەوەکە لە کارگەیەکی بەرهەمهێنانی تەقەمەنی روویداوە و تائێستا هۆکاری تەقینەوەکە ئاشکرانەکراوە.

هەر بەهۆی رووداوەکەوە بەشێکی کارگەکە داڕماوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانیی وڵاتەکە دەیانەوێت دڵنیابنەوە کەس لە ژێر دارووپەردووی باڵەخانەکەدا نەماوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share