وەزیری گواستنەوە و گەیاندن: بەمزووانە تاکسی نیشتمانیی دەهێنینە عێراقەوە

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق پرۆژەی تاکسیی نیشتمانی رادەگەیەنێت و بە هەنگاوێکی تەندروست و بەسوودی دادەنێت.

موهەیبس سەعداوی وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی عێراق رایگەیاند، بەمزووانە پڕۆژەی تاکسیی نیشتمانیی دەهێندرێتە عێراقەوە، ئامانج لەم هەنگاوەش پاراستنی ژینگەو تەندروستی خەڵکییە.

وتیشی “تاکسییەکان بەجۆرێک دیزایینکراون کە دۆستی ژینگەن و کەمترین گاز و ماددەی ژەهراوی بڵاودەکەنەوە، قەبارەشیان گونجاوە و قەرەباڵغی شەقامەکان کەمدەکەنەوە”.

ئاماژەی بەوەشدا، پڕۆژەکە لەلایەن سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە پێشوازییەکی ئەرێنی لێکراوە و هەوڵ دەدەین بە زووترین کات جێبەجێیبکەین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتیی مامۆستایان: داوامان لە بەغداد كردووە چارەنووسی 59 مووچە پاشەكەوتكراوەكە یەكلابكرێتەوە

داوامان لە بەغداد كردووە چارەنووسی 59 مووچە پاشەكەوتكراوەكە یەكلابكرێتەوە یەكێتیی مامۆستایان لە رێگای یاداشتێكەوە داوا لە بەرپرسانی حكومەتی…
Total
0
Share