سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، سەرەڕای تێپەڕبوونی ساڵانیك بەسەر نەمانی رژێمی پێشوو، بەڵام بەڵگەكانی تاوانە دڕندەكانی رۆژ لە دوای رۆژ ئاشكرادەبن.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە پەیامێكدا كە بە زمانی كوردی لە تۆڕی ئێكس بڵاویكردەوە رایگەیاند، سەرەڕای تێپەڕبوونی ساڵانێک بەسەر نەمانی دڕندەیی بــــ.ـەعــ.ــس و ستەمکاری لەسەر سینەی عێراقیەکان، بەڵام بەڵگەکانی تاوانە دڕندەکانی رژێمی پێشوو، رۆژ لە دوای رۆژ ئاشکرادەبن و قەبارەی ئەو دڕندەییە دەگێڕنەوە، کە گەلەکەمان لە ژێر دەسەڵاتی دیکتاتۆریدا بەسەریدا هاتووە.
دەشڵێت، “دۆزینەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵی نوێ کە پاشماوەی بێگەردی تەرمی منداڵان و ژنانی گەلی کوردمان لەخۆدەگرێت، لە بیابانەکانی سەماوا، کاروانی خوێنڕشتن و خەبات و نەهامەتی و بێسەروشوێنبوونـمان بەبیر دەهێنێتەوە، کە تێیدا گەلەکەمان لە ژێر دڕندەیی رژێمی رەگەزپەرستدا ئازار و مەینەتی دەچێشت”.
سودانی لە كۆتایی پەیامەكەشیدا دەڵێت، درود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی عێراق و شەهیدانی ستەم و قوربانیانی دڕندەیی دیکتاتۆری قێزەون.
دوێنێ دۆزینەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە بیابانی “تەل ئەلشێخیە”ی پارێزگای سەماوە راگەیەنرا، کە لێکۆڵینەوە لە دی ئێن ئەی رووفاتەكانیان دەستیپێکردووە و بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان وادەردەکەوێت قوربانییەكانی کورد بن، بەوپێیەی جلوبەرگەکانیان رەنگاورەنگە و لە جلوبەرگی کوردی دەچێت.
هەر دوێنێ راگەیەندرا، لە گۆڕە بەکۆمەڵەکەدا چەندین روفاتی ژن و منداڵ هەن، تەنانەت ژنی تێدایە دووگیان بووە و هەر بە دووگیانی زیندەبەچاڵ کراوە.
سەرەڕای تێپەڕبوونی ساڵانێک بەسەر نەمانی دڕندەیی بەعس و ستەمکاری لەسەر سینەی عێراقیەکان، بەڵام بەڵگەکانی تاوانە دڕندەکانی ڕژێمی پێشوو ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ئاشکرا دەبن و قەبارەی ئەو دڕندەییە دەگێڕنەوە، کە گەلەکەمان لە ژێر دەسەڵاتی دیکتاتۆریدا بەسەریدا هاتووە.
دۆزینەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵی…
— محمد شياع السوداني (@mohamedshia) December 23, 2024