ساسان عەونی: دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا بەردەوامە

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم رایدەگەیەنێت، دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا بەردەوامە و دەشڵێت، “لیستی ناوی فەرمانبەران ئامادەدەكرێت و دەنێرێت بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كە رەزامەندی لەسەر ناوەكانیان بدرێت.

ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم رایگەیاند، پڕۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا بەردەوامە و وەزارەتی شارەوانی چاوەڕوانی ناردنی لیستی ناوی وەزارەتەكانە كە بەشێك لە وەزارەتەكان لیستەكانیان نەنێردراوە و گرفتی تێدا بووە و بۆ ئەو مەبەستە لیژنە نێردراوە وەزارەتەكان كە سەرقاڵی رێكخستنەوەی ناو و لیستی ئەو فەرمانبەرانەن كە بەزووترین كات لیستەكانیان ئامادەبكرێت.

وەزیری شارەوانی وتیشی، “لیستی ناوی بەشێك لە فەرمانبەران ئامادەكراوە كە بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بەرزبكرێتەوە و رەزامەندییان لەسەربدرێت”.

بابەتی پێشتر

سەرما و سۆڵە روو لە هەرێم دەكات

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ دواڕۆژی دابەشکردنی مووچەی مانگی 10یە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share