دادگای کەرخ سکاڵای سەر کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێمی رەتکردەوە.
ماڵپەڕی عێراق ئۆیل، بڵاویکردەوە، ئەو کۆمپانیا نەوتییانەی لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن گرێبەستەکانیان یاسایین بەوپێیەی دادگای کەرخ سکاڵایەکی رەتکردەوە کە لەسەر ئەو کۆمپانیایانە تۆمارکرابوو.
سکاڵاکە لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستە نەوتییەکان لە دژی نۆ کۆمپانیا کە لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن، تۆمارکرابوو.
ئەو کۆمپانیایانەی هەرێم کە وەزارەتی نەوتی عێراق سکاڵای لەسەر تۆمارکردوون بریتین لە، داناغاز، گازپرۆم، دی ئێن ئۆ، گەنەڵ ئینێرجی، ئەداکس، گاڵف کیستۆن، ئێج کەی ئێن ئینێرجی، شاماران و ویستێرن زاگرۆس.