وەزیری بەرگریی حکومەتی کاتیی سوریا دەستنیشانکرا

سەرۆکی حکومەتی کاتیی سوریا بڕیاریدا بە دەستنیشانکردنی مورحەف ئەبو قەسرە بۆ پۆستی وەزیری بەرگریی کابینەکەی، لەچوارچێوەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی وڵاتەکەدا.

ئاژانسی هەوڵی رۆیتەرز بڵاوی کردووەتەوە، کە لەنوێترین هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی سوریادا بڕیاردراوە بە دانانی مورحەف ئەبو قەسرە بۆ پۆستی وەزیری بەرگریی کابینەکەکە.

ئاماژەیان بەوەشداوە، لەماوەی رابردودا ناوبراو رۆڵێكی سەرەکی بینیوە لە پڕۆسەی روخاندنی رژێمی سەرۆکی پێشوو “بەشار ئەسەد” و سەرپەرشتی بەشێکی هێزە سەربازییەکانی کردووە، ئەمەش بووەتە هۆی متمانەپێکردنی لەلایەن ئەحمەد شەرع کەسی یەکەمی گروپەکەوە و پاشان راسپاردنی لەلایەن سەرۆکی کاتیی حکومەت بۆ پۆستی وەزیری بەرگریی.

ئەمە لەکاتێکدایە، دوای روخانی حکومەتی پێشووی سوریا لەلایەن گروپە چەکدارییەکانەوە، هەوڵی دروستکردنی کابینەیەکی نوێی حکومەت دەدرێت و لەنوێترین هەنگاویشدا وەزیری بەرگریی و وەزیری دەرەوە دیاریکران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جەنەراڵ مەزڵوم عەبدی و ئیمانوێل ماکرۆن پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

جەنەراڵ مەزڵوم عەبدی و ئیمانوێل ماکرۆن پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و جەختیان لە گەیشتن بە رێککەوتنێکی درێژمەودای ئاگربەست، گەڕانەوە…
زیاتر ببینە

مەسیحییەکانی سوریا بە دوودڵییەوە یادەکانی تایبەت بە سەری ساڵ ئەنجامدەدەن

بەهۆی گۆڕانکارییە نوێیەکانی سوریا و گرتنەدەستی دەسەڵات لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە، مەسیحییەکانی وڵاتەکە بەدوودڵییەوە یادەکانی تایبەت بە سەری ساڵ…
Total
0
Share