ئەنجومەنی ژنانی سوریا داوادەکات، خۆیان بڕیار لە ئایندەیان بدەن و دڵنیایی لە بەشداریی کارای ژنان لە داهاتووی وڵاتەکە بدرێت.
ئەنجومەنی ژنانی سوریا لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی 13 ساڵی رابردوودا ژنانی سوریا زۆرترین ئازاریان بەهۆی شەڕ و ئاوارەبوون و داگیرکاریەوە چەشتووە و خۆڕاگریان کردووە و باجی قورسیان داوە و هیوایان بۆ ژیانێکی دیموکراتی ئازاد لەدەستنەدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، بە ئامانجی دروستکردنی داهاتوویەتی ئازاد بۆ هەموو گەلی سوریا ئەنجومەنی ژنانی سوریا دامەزراوە و بڕیار و ویستی خۆمان دوپاتدەکەینەوە کە لە هەموو کات زیاتر دەتوانین لە پرۆسەی ئێستادا رۆڵێكی چالاک و پێشەنگ بگێڕین.
تەواوی راگەیەندراوەکە لێرەوە بخوێنەرەوە