بەهۆی هێرشی ژمارەیەک درۆنەوە بۆسەر باڵەخانەیەکی شاری کازان لە روسیا، گەشتە ئاسمانییەکانی شارەکە راگیرا و باری لەناکاو لە ناوچەکەدا راگەیاندرا.
وەزارەتی بەرگری روسیا راگەیاند “هێرشەکە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە رویداوە، کە بە سێ قۆناغی جیاواز، لەرێگای هەشت درۆنی خۆکوژییەوە هێرش کراوەتە سەر باڵەخانەیەکی شاری کازان”.
ئاماژەی بەوەشدا، درۆنەکان دروستکراوی ئۆکرانییان و لەلایەن ئەو وڵاتەوە ئاراستەکراون، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێکی فەرمی ئۆکرانیا بەرپرسیارێتی هێرشەکەیان لەئەستۆ نەگرتووە.