محەمەد شێخ عوسمان: کەرکوک بە هەڵوێست خزمەتدەکرێت نەک بە شیعر و وردە دەردەدڵی

محەمەد شێخ عوسمان، نووسەر و رۆژنامەنووس لە بابەتێکدا نووسیویەتی، (کەرکوک قودسی کوردستانە) دروشمی مام و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە و مەبەست لێی چۆن قودس بۆ برا عەرەبەکان پیرۆزە و دەستبەرداری نابن، بەهەمان شێوە کەرکوکیش لای کوردستانییان پیرۆزە و دەستبەرداری نابن.

نووسەرەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەدەبیاتی بەراوردکاریی سیاسیدا هاوتابوونە لەپیرۆزیی و گرنگیی ستراتیژیدا نەک قودس لە کەرکوک پیرۆزتربێت یان بەپێچەوانەوە.

دەشڵێت، “کەرکوک قودسی کوردستانە و بەهەڵوێستی کوردایەتی و مەردایەتی خزمەتدەکرێت نەک شیعر و دەردەدڵی مەبەستدار”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆرانەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران رایدەگەیەنێت، تۆمەتبارێك هاوڵاتییانی هەڵدەخەڵەتاند بەناوی دۆلاری لیبیەوە، لەلایەن هێزەكانیانەوە دەستگیركرا. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران…
زیاتر ببینە

ئەپیکور: لە کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ هەرێم و بەغداد بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت رێکنەکەوتین

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان رایدەگەیەنێت، لە کۆبوونەوەی ئەم دواییەیاندا لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم بۆ پرسی…
Total
0
Share