قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیەندراوێکدا پرسە و سەرخۆشیی خۆی ئاڕاستەی کەسوکار و خانەوادەی کۆچکردوو کاک بەهرۆز قەشانی کرد.
دەقی راگەیەندراوەکە:
زۆر بەداخەوە هەواڵى کۆچی دوایی پارێزگاری پێشووتری سلێمانی (بەهرۆز حەمەساڵح فەقێ رەشید قەشانی)م بیست.
کۆچکردوو بەهرۆز قەشانی، کەسایەتیەکی شارەزا و دڵسۆزی شار بوو کە لەماوەی كاركردنیدا لە پۆستی پارێزگاری سلێمانی وەک کەسێکی خەمخۆر و لێهاتوو ئەرکی خۆی بەجێگەیاند.
بۆ ئەم خەمە هاوبەشی خەمتانم و پرسەو سەرەخۆشیتان لێ ئەکەم.
خوای گەورە لێی خۆش بێت و جێگەی بەهەشت بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.