ئەوقاف ڕوونكردنەوە لەبارەی دامەزراندنی دوو كوڕی عەبدوللـەتیف سەلەفی دەدات

وەزارەتی ئەوقاف ڕوونكردنەوە لەسەر دامەزراندنی دوو كەس دەكات، كە وا بڵاوكرایەوە، كوڕی عەبدوللـەتیف سەلەفی بن.

لە ڕوونکردنەوەکەدا وەزارەتی ئەوقاف لەگەڵ ئەوەی دەڵێت، “ئێستا ھیچ دامەزراندنێکی نوێ لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ھیچ کەسێک نییە”، بەڵام دان بەوەشدا دەنێت ئەو دوو كەسەی دامەزراندووە، بیانووی ئەوەی بۆ هێناوەتەوە، كە “ئەوەی کە ھەیە ( گرێبەستە) بە کاتی (لەجێگەدانان)، ئەویش بەھۆی وازھێنان یان دابڕانی کارمەندێکی گرێبەستەوە دەبێت بە ھەمان بڕوانامە، ئەو دوو بەڕێزەی ناویان ھێنراوە لە جێگەی دوو کەس دانراون کە بە ویستی خۆیان وازیان ھێناوە، بەپێی مەرج و ڕێنوێنیی گرێبەستیان بۆ کراوە”.

وەزارەتی ئەوقاف ڕەتینەكردووەتەوە ئەو دوو كەسەی دامەزراون، كوڕی عەبدوللـەتیف سەلەفی بن، كە كەسی یەكەمی سەلەفییەكانی هەرێمی كوردستانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: داتاکانی هەرێم دروست نین و سەرچاوەی داهاتەکانیش شاراوەن

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە تەرازووی پێداچوونەوەدا دەرکەوتووە، داتاکانی هەرێمی کوردستان راست نین. ئەندامەکەی ئەنجومەنی…
Total
0
Share