بانکەکان کراوەن و مووچەخۆران دەتوانن سەردانیان بکەن

بانکی مەڵەکندی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی و سبەی شەممە ستافی بانکەکەیان لە دەوامی رەسمیدا دەبن بۆ درووستکردنی UPN بۆ ئەو مووچەخۆرانەی بایۆمەترییان نییە.

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رۆژی 16ی ئەم مانگە رایگەیاند، هەر فەرمانبەرو مووچەخۆرێک کە تا ئێستا خۆی لە سیستمی بایۆمەتری تۆمارنەکردووە، مووچەکەی لەفەرمانگەکەی خۆی رادەگیرێت تا لەماوەی ئەم چەند رۆژەی کۆتایی ساڵدا کۆدی بایۆمەتری بۆ دەکرێت ئەوسا مووچەکەی بۆ خەرج دەکرێت.

دروستکردنی UPN و بایۆمەتری فەرمانبەران و مووچەخۆران یەکێکە لەو بنەما سەرەکییانەی بۆ ناردنی مووچە دیاریکراوە و تاوەکو سەری ساڵ دراوە بە وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسە و ئەنجامدانی بایۆمەتری بۆ سەرجەم مووچەخۆران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامی هەولێر: هەر بەنزینخانەیەک دەستکاریی کوالێتیی بەنزینی 750 دیناری بکات سزادەدرێت

قائیمقامی هەولێر رایگەیاند، لە چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی چەند کێشەیەکی تەکنیکییەوە گرفتی دابەشکردنی بەنزینمان هەبوو، بەڵام لەئێستادا پرۆسەی…
Total
0
Share