قەبارەی بازرگانی نێوان روسیا و چین 240 ملیار دۆلاری تێپەڕاند

هەردوو وڵاتی روسیا و چین قەبارەی بازرگانییان گەیشتە 240 ملیار دۆلاری ساڵانە، سەرۆکی روسیاش دەڵێت “پەیوەندییەکانمان گەیشتووەتە لوتکە”.

میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردووەتەوە، هەردوو وڵاتی روسیا و چین لە درێژەی هەنگاوەکانییان بۆ بەهێزکردنی کەرتی ئابورییان، لەساڵی 2024 دا قەبارەی بازرگانییان گەیشتووەتە 240 ملیار دۆلار.

هاوکات، ڤلادیمیر پۆتین سەرۆکی روسیا رایگەیاند “لەئیستادا پەیوەندییەکانی روسیا و چین لەوپەڕی باشیدایە و گەیشتووەتە لوتکە”.

ئەمە لەکاتێکدایە، دوای سزا بەردەوامەکانی ئەمریکا بۆ سەر روسیا و چین، هەردوو وڵات لەڕێگای زنجیرەیەک پڕۆژەی هاوبەشەوە هەنگاوی نوێیان بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانیان ناوە..

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە: بۆ ماوەی کاتژمێرێک سەرجەم گڵۆپەکان دەکوژێندرێنەوە

ئەمشەو لە کاتژمێری زەویدا سەرجەم گڵۆپ و رووناککەرەوەکان بۆ ماوەی کاتژمێرێک دەکوژێندرێنەوە. دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێم…
Total
0
Share