ئیمارات لەڕووی گەشەی ئابورییەوە یەکەمی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە

وڵاتی ئیمارات لە راپۆرتێکی نێودەوڵەتی بۆ ساڵی 2024 لەڕوی گەشەی بازرگانی و ئابوورییەوە یەکەمی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.

بەپێی راپۆرتی ساڵانەی پەیمانگای نێودەوڵەتی گەشەپێدان و بەڕێوەبردن، بۆ ساڵی 2024 وڵاتی ئیمارات بووە یەکەم وڵات لە رۆژهەلاتی ناوەڕاست کە بەرزترین ئاستی گەشەی ئابووری و بازرگانی هەیە.

زیاتر لە 67 وڵات بەشداری راپۆرتەکەیان کردووە و کێبڕکێیان لەسەر پلەی یەکەم کردووە، بەڵام ئیمارات توانی بە 223 پێوەری سەرەکی پلەی یەکەم لە رۆژهەڵاتی ناوەراست بەدەستبهێنێت.

ئاماژە بەوەدراوە، یەکەمبوونی ئیمارات، بۆ کۆمەڵێک هۆکاری گرنگ دەگەڕێتەوە کە ماوەیەکی زۆرە پلانی بۆ داڕشتووە و کاری لەسەرکردووە کە ئەمانەن: پشتنەبەستن بە نەوت بەشێوەیەکی سەرەکی، کارکردن بۆ هەمەجۆربوونی سێکتەری بازرگانی، گرنگیدان بە کەرتی پەروەردە و فێرکردن، بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد و تەکنەلۆجیا، پەرەپێدانی رێکخراوە پەروەردەییەکان و مامەڵەی گونجاو لەگەڵ گەشتیارەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا: چاودێریی رووداوەکانی پردێ دەکەین

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، رایگەیاند، “چاودێریی رووداوەکانی پردێ دەکەین”. ئۆنجو کەچەلی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، لە راگەیەندراوێکدا کە…
Total
0
Share