دڵشاد میرانی: فەرمانبەران چاویان لەو 54 مووچەیەیە کە پاشەکەوتکراوە

دڵشاد میرانی نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی رایگەیاند، چاویان لەو 54 مووچەیەیە کە حکومەتی هەرێم لە 10 ساڵی رابردوودا پاشەکەوتی کردووە و هەموو هەوڵێک بۆ گەڕاندنەوەی دەدەن.

دڵشاد میرانی لە لێدوانێکی تایبەتدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە 10 ساڵی رابردوودا 54 مووچەی فەرمانبەران لە ئەستۆی حکومەتی هەرێمە کە گوێی خۆی لێکەڕکردووە، بەڵام ئەگەر کوڕی کوڕەکەشیان لە حوکم بێت هەر دەبێت بدرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سکاڵامان تۆمارکردووە لە بەغداد و لە واشنتنیش بابەتێک ئامادەکراوە و لە پێداچوونەوەدایە بۆ ئەوەی هەموو جیهان بزانن کە حکومەتی هەرێم 54 مووچەی نەداوە، جگە لەمەش چەندین فشاری دیکە دەکەین.

جەختیشیکردەوە، خۆپیشاندان و گربوونەوەکانمان بەردەوام دەبن، نامە بۆ سەرجەم نوێنەرایەتی و رێکخراوەکان و کونسوڵخانەکان دەنێرین تا بزانن حکومەتی هەرێم چ زوڵمێکی لە فەرمانبەران کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەبدوڵا مەلا نوری: ئایا ئەو هەڵایەی کە ئەوان گێڕایان بۆ سفرکردنەوەی ڕۆڵە مێژووییەکەی خەڵکی سلێمانی نەبوو لە پرسی ڕۆژئاڤا؟

عەبدوڵا مەلا نوری، چالاکوانی سیاسی، نووسینێکی سەبارەت بە پرسەکەی شەهید غەزال مەولان بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، کە خودی…
Total
0
Share