لەبارەی دابەشکردنی زەوییەوە سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی داواکاریی هەیە

سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی داوادەکات لەو فەرمانگانە دەکات کە فەرمانبەرەکانیان ناویان گەڕاوەتەوە بۆ وەرگرتنی زەوی نوسراویان بۆ بکەن تا بتوانن بە زووترین کات رێورەسمی دابەشکردنی زەوییەکان ئەنجامبدەن.

لەیلا عومەر سەرۆکی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا بەردەوامی هەیە، ماوەیەک لەمەوبەر ناوی ژمارەیەکی دیکە لە فەرمانبەران گەڕایەوە، بۆیە داوا لە فەرمانگەکانیان دەکەین، کە کارتی زانیاریی و نوسراوی سودمەندنەبوون لە زەوی ئەو فەرمانبەرانەمان بۆ بنێرن، تا لە زووترین کاتدا بتوانین لە رێورەسمێکدا لە رێگای تیروپشکەوە زەوییەکانیان بەسەردا دابەشبکەین.

وتیشی، دوو لیژنەمان دروستکردووە، بۆ ئەوەی هەرچی زووە کارەکانی دەستلێهەڵگرتنی زەوی لەلایەن خاوەن زەوییەوە ئەنجامبدرێت و فەرمانبەرا بتوانێت بیکات بە ناوی خۆیەوە.

بابەتی پێشتر

زمانی کوردی چۆن لە جەنگی کوەیتدا بەکاربرا؟

بابەتی دواتر

لە هەڵەبجە ماتۆڕسکیلی دزی و دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share