بەرزەپردی حەپسەخانی نەقیب دەکرێتەوە

بڕیارە لە رێورەسمێکی تایبەتدا بەرزەپردی حەپسەخانی نەقیب لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود لە شاری سلێمانی بە رووی شۆفێراندا بکرێتەوە.

زەردەشت رەفیق وتەبێژی شارەوانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە رێورەسمێکی تایبەتدا بەرزەپردی حەپسەخانی نەقیب لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود بەڕووی شۆفێراندا دەکرێتەوە.

پرۆژەی بەرزەپردی حەپسەخانی نەقیب دەکەوێتە سەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود لە نزیك ناوچەی پیشەسازیی سلێمانی، لە رۆژی 21 ی کانوونی یەکەمی 2023ە وە دەست بە جێبەجێکردنی پرۆژەکە کراوە کە تێچووەکەی پێنج ملیار و 800 ملیۆن دینارە.

پرۆژەکە بە گرنگ بۆ شاری سلێمانی هەژماردەکرێت و لۆد و قەرەباڵغی سەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود کەمدەکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی هەرێم: ملیارێک و 512 ملیۆن دینار بۆ کردنەوەی کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی هەڵەبجە تەرخانکراوە

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی هەڵەبجە دەکرێتەوە. لە راگەیەندراوەکەی فەرمانگەکەدا ئاماژە…
Total
0
Share