ئەمڕۆ ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن

ئەمڕۆ سێهەم رۆژی دابەشکردنی مووچەی مانگی 10یە بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و چوار وەزارەت مووچەکانیان وەردەگرن.

بە گوێرەی لیستی مووچەی مانگی 10، ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتەکانی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، دارایی و ئابوری و تەندروستیی دابەشدەکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، سبەی مووچە دابەشناکرێت بەبۆنەی ئەوەی پشووە و رۆژی شەممە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێتەوە و ئەو وەزارەت و دەستانەی ماون مووچەی مانگی 10یان بۆ خەرجدەکرێت تاوەکو رۆژی دووشەممە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، مووچەی مانگی 11 گرفتی نییە، بڕی 631 ملیار دینار نێردراوە و مناقلەش كراوە كە بڕەكەی 430 ملیار دینارە و چاوەڕواندەكرێت بەر لە سەری ساڵ دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 11ی مووچەخۆران بکرێت.

بابەتی پێشتر

وادەی راگەیاندنی ئاگربەست راگەیەندرا

بابەتی دواتر

بەرزەپردی حەپسەخانی نەقیب دەکرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share