وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا: پێویستە کورد لە سوریا بپارێزین و مافەکانیان دەستەبەر بکرێت

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا رایگەیاند، پێویستە پشتیوانی کورد بکەین لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا و مافەکانیان دەستبەر بکرێت و پارێزراوبن.

ژان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ئاماژەی بەوەشکرد، دەسەڵاتە نوێیەکانی سوریا بە کردار حوکم دەدرێن نەک بە قسە کە بە تێپەڕبوونی کات دەردەکەوێت.

باسی لەوەشکرد، پاریس لە مانگی کانونی دووەمدا میوانداری کۆبوونەوەیەک دەکات سەبارەت بە سوریا و کۆبوونەوەکە هاوبەشە عەرەب و نێودەوڵەتییەکان تیایدا بەشداردەبن.

لەبارەی کوردەوە دەڵێت، ئەوان هاوبەشێکی گرنگن بۆمان، پێکهاتەیەکی بنچینەیی گرنگن لە رووبەڕووبوونەوەی هەر مەترسییەک لەسەر ناوچەکە هەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یو ئێن لەبارەی گیان لە دەستدانی گەنجە ڕۆژهەڵاتییەکەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

کۆمسیاری باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی گیان لە دەستدانی گەنجە ڕۆژهەڵاتییەکە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، نیگەرانن لەو…
Total
0
Share