یەكێكیان منداڵە.. رووداوێكی هاتوچۆ سێ برینداری لێكەوتەوە

رووداوەكە بەیانیی ئەمرۆ لە رێگای كەلار-باوەنوور بەهۆی پێكدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری كیا ریۆ و بارهەڵگرێكی خەباتەدا بووە.

هاتوچۆی گەرمیان دەڵێت، شۆفێر و دوو سەرنشینی كیا ریۆكە برینداربوون كە یەكێكیان منداڵە، بریندارەكان لەدایكبووی ساڵانی 1990، 1993 و 2022ن.

رووداوەكە لەكاتی پێچكردنەوەی بارهەڵگەرەكەدا بووە، وەك ئەوەی هاتوچۆی گەرمیان ئاماژەی پێداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فرۆشتنی ژمارەی دڵخواز بۆ تابلۆی ئۆتۆمبێل لە هەڵەبجە دەستپێدەکات

هاتوچۆی هەڵەبجە، رایدەگەیەنێت، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو، فرۆشتنی ژمارەی دڵخواز بۆ تابلۆی ئۆتۆمبێل دەستپێدەکات. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share