دەم پارتى: ئۆجەلان داواى دیدارى بافڵ جەلال تاڵەبانى و چەند سەرکردەیەکى دیکەى کردووە

وتەبێژى دەم پارتى رایدەگەیەنێت، ئۆجەلان داوای دیداری ژمارەیەک سەرۆک حیزب و سیاسەتمەدارى کردووە.

ئایشەگوڵ دۆغان، وتەبێژی پارتى یەکسانى و دیموکراسیی گەلان (دەم پاتى) ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەرى زیندانیکراوى پارتى کرێکارانى کوردستان “پەکەکە” داواى دیدارى ژمارەیەک سەرۆک حیزب و سیاسەتمەدارى کوردى کردووە، لەوانەش بافڵ جەلال تاڵەبانی، مەسعود بارزانی، مەزڵوم عەبدی، نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی.

وتیشی، “باوەڕمانوایە کە دەبێت ئەم کۆبوونەوانە هەرچی زووە ئەنجامبدرێن و سوودبەخش دەبن”.

لە چوار مانگى رابردوودا شاندى دەم پارتى پێنج سەردانى بۆلاى عەبدوڵا ئۆجەلان ئەنجامدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی شوێنێکی لە فامیلی مۆڵ داخست کە بەرواری سەر کاڵاکانی ساختەکردووە

قائیمقامییەتی سلێمانی بەهۆی فرۆشتن و ساغکردنەوەی کاڵا و کەلوپەلی ماوە بەسەرچوو، هەروەها ساختەکردنی بەرواری سەر کاڵاکان و درێژکردنەوەی…
Total
0
Share