ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی كۆچبەرانە
دروشمی ئەمساڵ: زامنكردنی چاودێریی تەندروستی

بەردەوام كۆچ بەشێكی زیندوو و كاریگەری كۆمەڵگاكان بووە، چونكە بەشدارە لە هێزی دانیشتووان و توانایان لە خۆراگری و پەرەپێدانی ئابوری كە بەسوود شكاوەتەوە بۆ سەرجەمی خەڵك، بەڵام بۆ هاتنەدی ئەم توانایانە، زۆر گرنگە پارێزگاری لە مافەكانی كۆچبەران بكرێت، وەك ئەوەی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان تایبەت بەم رۆژە بڵاویكردووەتەوە.

یادكردنەوەی ئەمساڵی رۆژی جیهانیی كۆچبەران جەختدەكاتەوە لەسەر گرنگیی زامنكردنی سەلامەتیی كۆچبەران لەڕێی هاوكاریكردنیان و باشكردنی هەلی بەدەستهێنانی چاودێریی تەندروستی لەهەر قۆناغێك لە قۆناغەكانی كاروانەكەیاندا.

رێكخراوەكە دەشڵێت، كۆچبەران ناكرێت تەنها بەهۆی بارودۆخیانەوە بە كۆچبەر بناسرێنرێن، ئەوان پزیشك، پەرستار و پیشە جیاجیاكانیان تیایە و بەپێی شارەزاییان بەشداردەبن لە خزمەتكردنی ئەو كۆمەڵگایەی تیایدەژین، بۆیە گرنگە كە بگەنە مافەكانیان.

ئاماژەشدەدات، رێكخراوی تەندروستیی جیهانی لەگەڵ رێكخراوی نێودەوڵەتیی كۆچ كاردەكات لەپێناو زامنكردنی مافی كۆچبەران لە بەدەسهێنانی چاودێریی تەندروستی.

بەپێی ئامارەكانی رێكخراوەكەش، یەكێك لە كۆی هەشت كەسی ناو وڵاتانی ئەوروپا كۆچبەرە.

هەروەها روونیشیدەكاتەوە، لە ساڵی 2014ەوە نزیکەی 70 هەزار کۆچبەر بە درێژایی رێگا وشکانی و دەریاییەکان گیانیان لەدەستداوە یان بێسەروشوێن بوون و، پێدەچێت ژمارەی راستەقینە زۆر زیاتر بێت.

دووپاتیشیدەكاتەوە، هەر مردنێکی تۆمارکراو نوێنەرایەتی کەسێک دەکات کە لەدەستدانی بە قووڵی کاریگەری لەسەر خێزانەکەی هەیە و لە سەرانسەری کۆمەڵگا و کۆمەڵگاکاندا دەنگ دەداتەوە. ئەمە قەیرانێکی مرۆیی بێدەنگە، قەیرانێکە کە دەتوانین چارەسەری بکەین.

بابەتی پێشتر

داوا لە عێراق دەکرێت گرووپە چەکدارەکانی هەڵوەشێنێتەوە

بابەتی دواتر

تورکیا ئامادەکاری بۆ هێرشکردنەسەر ناوچە کوردییەکان دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share