پڕۆژەی بەندەری فاو کە یەکێکە لە پرۆژە گرنگەکانی عێراق، کارەکانی بەشێوەیەکی خێرا بەڕێوەدەچن و لەئیستادا زیاتر لە %50 کارەکانی تەواوبوون.
موهەیبەس سەعداوی، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی عێراق رایگەیاند، هەنگاوەکانییان بەشێوەیەکی گونجاو و خێرا تێپەڕدەبن و لە ئێستادا پرۆژەکە لەکۆتاییەکانی قۆناغی دیزایین کردندایە.
وتیشی، بەندەرەکە بەیەکێک لە پڕۆژە گرنگ و ستراتیژییەکانی عێراق دادەندرێت، ئاستی بەرهەمهێنان و بازرگانی وڵاتەکەش دەباتەوە هەنگاوێکی پێشکەوتووترەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، پڕۆژەی بەندەری فاو نزیکەی ساڵێکە پلانی دروستکردنی داڕێژراوە، و لەژێر سەرپەرشتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەنجامدەدرێت، یەكێكە لە پڕۆژە گرنگ و ستراتیژییەکانی عێراق، کە بایەخێکی گرنگی لەرووی بازرگانییەوە هەیە و بە نۆ شاردا تێدەپەڕێت.