مەزڵوم عەبدی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات رایدەگەیەنێت، پابەندین بە گەڕانەوەی گۆڕی سلێمان شا بۆ شوێنە كۆنەكەی خۆی لە باشووری شاری كۆبانێ و هەموو ئاسانكارییەكی پێویستیش دەكەن، بەمەبەستی هاتوچۆی خەڵكی لە پردی قەرەقۆزاك بەرەو گۆڕەكە.

مەڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات، ئەمڕۆ دووشەممە لە پەیامێكدا رایگەیاند، “پابەندین بە گەڕانەوەی گۆڕی سلێمان شا بۆ شوێنە كۆنەكەی خۆی لە باشووری شاری كۆبانێ، بەگوێرەی رێككەوتننامە نێودەوڵەتیەكان”.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئامادەن بۆ هێشتنەوەی رێگای شوێنە كۆنەكە و هەمو ئاسانكارییەكی پێویستیش دەكەن، بە مەبەستی هاتوچۆی خەڵكی لە پردی قەرەقۆزاك بەرەو گۆڕەكە.

بابەتی پێشتر

بانکی ناوەندی عێراق ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: ئێوە لەگەڵمان بوون ئێمەش لەگەڵتان دەبین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share