دامەزراندنی هەزاران كەس لە كەركوك رادەگەیەندرێت

پارێزگاری كەركوك دەڵێت، سبەی حەوت هەزار پلەی دامەزراندنی شارەكە رادەگەیەنن.

رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوك رایگەیاند، سبەینی ئەو حەوت هەزار پلەی دامەزراندنەی لە ساڵی رابردووەوە بۆ کەرکوك هاتووە رادەگەیەنین.

لە 12ی ئابی رابردوو پەروین فاتیح، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك دوای دەستبەكاربوونی ئەنجومەنەكەیان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئێمە قەرزاری خەڵكین لەبارەی ئەوەی بانگەشەمان بۆ كردووە و بەڵێنمان پێداون، ئەو بەرنامەی كارەی لە رابردوودا وتوومانە، دەبێت هەنگاو بە هەنگاو جێبەجێی بكەین”.

وتیشی، یەكەم هەنگاو حەوت هەزار و 400 پلەی وەزیفی هەیە و تائێستا بانگەوازیان بۆ نەكردووە، دەبێت رێوشوێنێكی تایبەت بۆ دامەزراندن دابنێن و وتی، “دەمانەوێت بە دادپەروەری پرسی دامەزراندن چارەسەربكەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: لە ماوەی رابردوو زۆرترین پڕۆژەی خزمەتگوزاریی تایبەت بە قیرتاوكردن ئەنجامدراوە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، قیرتاوكردنی شەقام و كۆڵانەكانی تووی مەلیك تەواوكران و نۆژەنكردنەوەی شەقامی فولكەی نالی، شەقامی سەركارێز…
Total
0
Share