وەزارەتی خوێندنی باڵا، ئەنجامى وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکان راگەیاند.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە ئێستاوە ئەو دەرچووانەی قۆناغی 12 ی ئامادەیی کە فۆڕمی زانکۆ و پەیمانگا تایبەتییەکانیان پڕکردووەتەوە، دەتوانن ئەنجامەکانیان وەربگرنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، راگەیاندنی ئەنجامەکان لە کاتێکدایە وەزارەت کرێى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکانى هەرێمی کوردستان بەرێژەى 10 بۆ 20% کەمدەکرێتەوە، ئەمەش لەپێناو لەبەر چاوگرتنى بارى دارایى هاوڵاتیانى هەرێم.
خوێندکاران دەتوانن لێرەوە ئەنجامەکان وەربگرنەوە