د. یوسف محەمەد: پێویستە حكومەتی هەرێم كێشە بۆ تەوتینی مووچە دروستنەكات

سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، پێویستە حكومەتی هەرێم كێشە بۆ تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دروستنەكات.

د. یوسف محەمەد، سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی كوردستان لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، هەمواری یاسای بودجە بەشێك لە كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد چارەسەر دەكات و پێشتر هۆشداریماندا كە پرسی نەوت كێشە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دروستدەكات.

وتیشی، “هەرێمی كوردستان لە پرسی داهات و خەرجیدا شەفاف نییە و پێویستە حكومەتی هەرێم كێشە بۆ تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دروستنەكات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم داوای نێوەندگیری لە نەتەوەیەكگرتووەكان دەكات

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم داوادەكات نەتەوەیەكگرتووەكان وەك لایەنی سێیەم لە دانوستاندنەكانی نێوان هەرێم و ناوەند بەشداربێت، بڕیاریشیدا وردەکارییەکانی دانوستان…
Total
0
Share