دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیركردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر رادەگەیەنێت.
بەپێی راگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە شەوی 12ی 12ی 2024 بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شارەزوور، لەئەنجامی لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون و لەسەر بنەمای زانیاری و چاودێریی وورد بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە ئاسایش، توانیان دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر لەناحیەی (خورماڵ)دەستگیربكرێن و بڕی بیست كیلۆ و نۆسەد و شەست و پێنچ گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری(كریستاڵ) دەستیبەسەردا بگیرێت، بازرگانان ئامانجیان بووە ماددەكان لەپارێزگاكانی هەرێم و عێراق ساغبكەنەوە.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە ئێستادا تۆمەتباران بەماددەی 25 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكارە ئەقڵییەكان ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەدۆسیەكانیان بەردەوامە.